حه‌وت ویلایه‌ت كه به خۆڵه‌مێشی ناسراون، كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كرد، چه‌ند ویلایه‌تێك كه به خۆڵه‌مێشی ناو ده‌برێن، ده‌توانن كێبه‌ركێكان له نێوان هه‌ر دوو كاندیدی كۆماری و دیموكراته‌كات یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
سێشه‌ممه، 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد، كێبه‌ركێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له نێوان هه‌ر یه‌ك له دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان و كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كاندایه.
سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ر دوو كاندیده‌كه گرنگه، به‌ڵام حه‌وت ویلایه‌ت كه به ویلایه‌ته خۆڵه‌مێشییه‌كان ناو ده‌برێن، ده‌توانن كێبه‌ركێكان له نێوان ترامپ و هاریس یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
هه‌ر یه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی پێنسلڤه‌ینیا، میشیگن، ویسكه‌نسین، كارۆلاینای باكوور، جۆرجیا، نیڤادا و ئه‌ریزۆنا به ویلایه‌ته خۆڵه‌مێشییه‌كان ناسراون و ده‌توانن براوه‌ی هه‌ر یه‌كێك له كاندیدی كۆمارییه‌كان یاخود دیموكراته‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ده‌نگده‌رانی ئه‌و حه‌وت ویلایه‌ته هه‌ڵوێست و مه‌یلیان بۆ هه‌ر دوو كاندیده‌كه دیار نییه و له ناو ئه‌مه‌ریكا به "ویلایه‌تی یه‌كلانه‌بووه‌وه"، ناسراون، چونكه له هه‌ڵبژاردنێكه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه به‌هۆی بارودۆخی دیمۆگرافی، ئابووری و سیاسییه‌وه هه‌ڵوێست و مه‌یلی سیاسی‌یان بۆ كاندیدی هه‌ر دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گۆڕێت.