کاندیدی کۆمارییەکان داوا لە دەنگدەران دەکات بەشداری لە دەنگدان بکەن
ترامپ ڕایگەیاند، خەڵك بە جۆش و خرۆشەوە ڕیزیان بەستووە تا بەشداری لە دەنگدان بکەن، بەڵام دیموکراتە کۆمۆنیستە توندڕەوەکان دەیانەوێت خەڵك بڕۆنەوە بۆ ماڵەکانیان و دەنگ نەدەن.
دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گرنگترین ڕۆژە لە مێژووی ئەمەریکا و پێویستە خەڵك بڕۆنە سەر سدووقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن.
ترامپ ئاشکراشی دەکات، خەڵك بە جۆش و خرۆشەوە ریزیان بەستووە تا بەشداری لە دەنگدان بکەن، بەڵام دیموکراتە کۆمۆنیستە توندڕەوەکان دەیانەوێت خەڵك بڕۆنەوە بۆ ماڵەکانیان و دەنگ نەدەن.
هاوکات تیمی هەڵبژاردنی کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان رایگەیاند، لەو هەڵبژاردنەدا مەترسی لەسەر ئابووری و مافی وەچەخستنەوە هەیە..
تیمی کاندیدەکەی دیموکراتەکان داوا لە دەنگدەران دەکات، بەشداری لە دەنگدان بکەن.