ڕۆمانۆوسکی: دیموکراسیی کرۆکی ناسنامەی ئێمەیە
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، دیموكراسیی كرۆكی ناسنامه‌ی ئهمهریكییهكانه و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا تەنیا یەکێکە لەو سەدان هەڵبژاردنەی کە هەر چوار ساڵ جارێک لە ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سێشه‌ممه، 5ـی تشرینی دووه‌می 2024، ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یامێكی له تۆڕی (ئێكس) بڵاو كرده‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: "دیموکراسیی کرۆکی ناسنامەی ئێمەیە."
ڕۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا تەنیا یەکێکە لەو سەدان هەڵبژاردنەی کە هەر چوار ساڵ جارێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا به‌ڕێوه ده‌چێت، كه دەنگدەران تێیدا نوێنەری ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، پارێزگارەکان، ئەندامانی ئەنجوومەنی یاسادانانی ویلایەتەکان، سەرکردە ناوخۆییەکان، دادوەران و کەسانی دیکە هەڵدەبژێرن.