کۆنگرێسمانێکی کۆمارییەکان بۆ کوردستان24: ئەگەر ترەمپ ببێتەوە بەسەرۆک پشتیوانی لە گەلی کورد دەکات
چوارشەممە، 6ـی تشرینی دوومەی 2024، ترێند فرانکس، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، تاوەکو ئیستە دۆناڵد ترەمپ لە پێشەوەیە بۆ سەرکەوتن، بەڵام تاکو ئێستە نازانین چی ڕوودەدات.
ئەو کۆنگرێسمانە دەڵێت: "دەبێت چاوەڕێکەین تاوەکوو کۆتایی هەڵبژاردن، ئەوانەشی پێیان وایە ئەنجامەکان دەزانن هێشتا شتێکی ئاشکرا نییە و نازانرێت کێ سەر دەکەوێت، لە پێنسلڤینیا چانسێکی باشبوو دۆناڵد ترەمپ لە پێشەوەیە".
دەشڵێت: "من پێموایە ئەگەر کامالا هاریس، ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا قورس دەبێت بۆ کورد لەلایەن ئەمەریکاوە پشتگیری بکرێن، بەڵام ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا پشتیوانی لە کورد و ئیسرائیل دەکات و دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست و بەگشتیش لە جیهان، پێشموایە دەتوانێت جەنگی ئۆکرانیا کۆتایی پێ بهێنێت، ئەوەشی گرنگە بۆ جیهان پێویستە دۆناڵد ترەمپ، ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا".
باسی لەوەشکرد، "سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، دۆناڵد ترەمپ، سیاسەتێکی ڕوون و توندی هەیە، بۆیە پێموایە ئەو سەرکەوتوو دەبیت هیواخوازیشم سەرکەوتوو بێت".
ئەو کۆنگرێسمانە ئاماژە بەوەش دەکات کە "ترەمپ لە ڕابردوودا زۆر بەباشی پشتیوانی لە کورد کردووە، چونکە گەلی کورد گەلێکی سەرکەوتوو شەرەفمەندن، ئەوەشی گرنگە پێویستە ئەمەریکا پشتیوانیان بکات، ئەمەریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەگەڵ کورد بەشداربوو جەنگاون دژی تیرۆر، کورد بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمەریکاوە پشتگیری کران، بۆیە پێویستە ئەمەریکا لەسەرم ئەم هاوکارییە بەردەوام بیت".
ترێند فرانکس ڕاشیگەیاند، "پێموابێت دۆناڵد ترەمپ زۆر زیاتر لە کامالا هاریس پشتیوانی لە کورد دەکات، بۆیە هیواخوازم دۆناڵد ترەمپ ببیت بەسەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا".
دوێنێ سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێکرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کێبڕکێی توند دەکەن، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان.