کاندیدێکی سۆماڵی توانی بەسەر ڕکابەرە عێراقیەکەی سەرکەوێت بۆ کۆنگرێس

ئیلهان عومەر - دالیا عەقیدی
ئیلهان عومەر - دالیا عەقیدی

ئیلهان عومەر، کە بە ڕەچەڵەک سۆماڵیە، لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ڕکابەرە کۆمارییەکەیدا بەدەستهێنا، کە عێراقیە و ناوی دالیا عەقیدیە، ئەمەش دوای هەوڵە چڕەکانی گرووپەکانی لایەنگری ئیسرائیل بۆ دەرکردنی دێت، چونکە ئیلهان عومەر سیاسەتێکی ڕوون لە دژی ئیسرائیل پەیڕەو دەکات، بە پێچەوانەی دالیا عەقیدی کە سیاسەتەکانی دژی حەماسە.

ئیلهان عومەر، نوێنەرایەتی ناوچەی پێنجەمی ویلایەتی مینیسوتا دەکات، ڕووبەڕووی ڕکابەرەکەی دالیا عەقیدی بووەوە، کە کۆچبەرێکی عێراقییە و خۆی بە عەلمانی و لایەنگری ئیسرائیل وەسف دەکات، ئەمەش پێچەوانەی هەڵوێستەکانی ئیلهان عومەرە کە بەرگری لە مافەکانی فەڵەستینیەکان دەکات.

بەگوێرەی ئاسۆشێتد پرێس، دوای ئەوەی 87%ـی دەنگەکان ژماردراون، ئیلهان عومەر 76.4%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لەکاتێکدا عەقیدی 23.6%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 

پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ئیلهان عومەر لەلایەن لێژنەی کاروباری گشتی ئیسرائیلی ئەمەریکی (AIPAC)ەوە هەوڵی پشتگیریکردنی بەرامبەرەکەی دۆن ساموێڵز لە هەڵبژاردنی سەرەتاییدا دەدرا، بەڵام ئیلهان سەرکەوتوو بوو لە شکستپێهێنانی ڕکابەرەکەی.

ئیلهان عومەر یەکەم کۆنگرێسمانی بە ڕەچەڵەک سۆماڵیە و لە یەکەم سەرکەوتنیەوە بەهۆی هەڵوێستە ڕاشکاوانەکانی و ڕەخنەی بەردەوامی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل و پشتیوانی لە مافەکانی فەڵەستین، ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی گرووپە لایەنگرەکانی ئیسرائیل و هاوپەیڕەوانی یاسادانەر بووەوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment