رووماڵ

جێگری دۆناڵد ترەمپ: ئەمەریکا گەورەترین ڕیمۆنتادای تۆمارکرد

جێگری دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمەریکا گەورەترین ڕیمۆنتادای لە سیاسەتی خۆیدا تۆمارکرد.

چوارشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2024، جەی دیڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند، شەرەفمەندییە بۆم لەم گەشتەدا هاوڕێی دۆناڵد ترەمپ بووم، کە گەورەترین هەڵبژاردنمان بردەوە لە مێژووی ئەمەریکا، گەورەترین گەڕانەوەمان تۆمارکرد.

جێگری دۆناڵد ترەمپ گوتی: "ئێمە لە ژێر سەرکردایەتیی ترەمپ ناوەستین لە شەڕ کردن بۆ هاووڵاتییەکانمان، شەڕی داهاتووتان دەکەین و شەڕی منداڵەکانتان دەکەین، شەڕ بۆ سیاسەتی ئەمەریکا دەکەین ئەمە گەورەترین "ڕیمۆنتادا"یە کە ئەمەریکا تۆماری کردبێت لە سیاسەتی خۆیدا".

لەدوا گوتەیدا جەی دیڤانس گوتیشی: "لە ژێر سەرکردایەتیی ترەمپ، هەموو کارێکتان بۆ دەکەین".

دوێنێ سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێکرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کێبڕکێی توند دەکەن، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان.