ترەمپ بەڵێن دەدات کۆتایی بە شەڕ بێنێت لە جیهاندا
دۆناڵد ترەمپ، براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، بەڵێن دەدات کۆتایی بە جەنگ بێنێت لە جیهاندا.
زۆرێک لە دۆسیە نێودەوڵەتییەکان پێویستە لە لایەن 47 هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە چارە بکرێن، هێشتا زووە بڵێین هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، چارەی کێشە یاساییەکانی دەکات لە کاتێکدا ڕووبەڕووی ئەگەری زیندانی دەبێتەوە لە چەندین کەیسدا.
دۆناڵد ترەمپ، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا سەرکەوتوو بوو، بەمەش دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی، سەرکەوتنەکەشی سەرسوڕمانێکی لای بەشێک لە ئەمەریکییەکان دروست کرد، لەگەڵ ئەوەی هەڵبژاردنەکە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگدانەوەی هەبوو.
سەرکەوتنەکەی ئەوەندە خێرا بوو کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوو ویلایەتی پڕ لە کێبڕکێی بردەوە، ئەوانیش کارۆلینای باکوور و جۆرجیا، پێش ئەوەی پێنسلڤانیا و ویسکۆنسن کە دوایین سەرکەوتن بوو بەدەستی هێنا لەنێو ویلایەتەکانی دیکە.
تەنانەت پێش ئەوەی سەرکەوتنەکەی بە فەرمی ڕابگەیەنرێت، کۆمارییەکان لێشاوێکی پیرۆزباییان لە سەرۆک و بەرپرسانی دەرەوەی ئەمەریکاوە پێ گەیشت.
گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ملیۆنەها ئەمریکی کڵاو سوور نوقمی خۆشییەکی گەورە دەکات، بەڵام زۆر کەسی دیکە دەترسێنێت بەهۆی لێدوانە توندەکانی سەبارەت بە کۆچبەران.
لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، دۆناڵد ترەمپ بە توندی هێرشی کردە سەر کامالا هاریسی ڕکابەری، لەگەڵ ئەوەشدا کۆچبەرانی بە "ژەهراوی کردنی خوێنی وڵات ناوبرد."
ئەم پرسیارە هەم لە ئەمریکا و هەم لە دەرەوەی وڵات سەرسام و نیگەرانکەرە.
دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی "گەورەترین ئۆپەراسیۆن" دەکات بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا.
دوای ئەوەی ڕەخنەی توندی لەو ملیاران دۆلارە گرت کە بۆ شەڕی ئۆکرانیا خەرج کراوە، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی دا تەنانەت پێش سوێندخواردنی، چارەی ئەو شەڕە بکات.
گوتیشی: کۆتایی بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت، بەبێ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە چۆن ئەو کارە دەکات.