دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كان كه پۆست له كابینه‌كه‌ی تره‌مپ وه‌رده‌گرن
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ده‌رچوونی دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ پۆسته‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه‌كانی نزیك له تره‌مپ كه پتر له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌دا ده‌رده‌كه‌وتن، له كابینه‌ی نوێ‌دا پۆستی باڵا وه‌ربگرن.
تره‌مپ ماوه‌ی دوو مانگ و نیوی له به‌رده‌مدایه تاوه‌كوو سوێندی یاسایی بخوات و له كۆشكی سپی‌دا ده‌ست به كار بێت، ئه‌و ماوه‌یه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی درێژ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام زۆریش نییه، چونكه كابینه‌ی نوێ و پێكهێنانه‌كه‌ی، له‌و ماوه‌یه‌دا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئاڵنگاری ده‌بێته‌وه.
مێدیاكانی نزیك له تره‌مپ سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، هه‌ر یه‌ك له مایك پۆمپیۆ (Mike Pompeo) وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی تره‌مپ له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2016 – 2020 و له‌دایكبووی ساڵی (1963)، له‌گه‌ڵ جه‌یمس ده‌یڤید ڤانس (JD Vance) له‌دایكبووی (1984) كه تره‌مپ وه‌كوو جێگری خۆی ده‌ستنیشانی كردبوو، دوو به‌هێزترین كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه شانسی پۆمپیۆ پتر بێت به‌هۆی ئه‌و نزیكی و دۆستایه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له كابینه‌كه‌ی پێشووتردا هه‌بوو و دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكای له دیدی تره‌مپه‌وه به سه‌ركه‌وتوویی سه‌ركردایه‌تی كردووه. له پاڵ ناوی هه‌ر یه‌ك له پۆمپیۆ و جه‌ی دی ڤانس، ناوی ماركۆ ڕۆبیۆ (Marco Antonio Rubio)، سیناتۆری ویلایه‌تی فلۆریدا له‌دایكبووی ساڵی (1971) دێت كه یه‌كێك بوو له كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ جێگیری سه‌رۆك، به‌ڵام له كۆتاچركه‌كانی به‌ر له كۆنگره‌ی كۆماریخوازه‌كان، دی ڤانس له شوێنه‌كه‌ی دانرا.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه یه‌كێكه له وه‌زاره‌ته گرنگه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، مێدیای ئه‌مه‌ریكی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تره‌مپ مه‌به‌ستیه‌تی ڕۆڵی ئه‌م وه‌زاره‌ته زیاتر بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ڕه‌نگه ستیڤان منوشین (Steven Mnuchin) له‌دایكبووی ساڵی (1962) به‌هێزترین كاندید بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیر له‌و وه‌زاره‌ته، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یه و به "خزمه‌تگوزارترین وه‌زیر"، داده‌نرێت له كابینه‌كه‌ی ڕابردووی تره‌مپدا.
بێڵ هاگارتی (Bill Hagerty)، سیناتۆری كۆمارییه‌كان له‌دایكبووی ساڵی (1959)ـه و یه‌كێكه له كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانی تره‌مپ كه له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی ڕابردوو و دوای ئه‌و كاتیش دۆستایه‌تی و نزیكایه‌تیی له‌گه‌ڵ تره‌مپ به‌رده‌وام بوو. هاگارتی یه‌كێكه له كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی یاخود دارایی.
مایك وۆردز (Mike Words) كه ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینه و دۆستێكی دێرینی تره‌مپه، نزیكترین كه‌سه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری به‌تایبه‌ت كه له كابینه‌كه‌ی پێشووی تره‌مپدا ڕاوێژكاری سه‌ربازی بوو و له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا دژی داعش، ڕاوێژی وردی هه‌بووه.