توێژینەوەک: هاوسەرگیریی سەرچاوەی خۆشگوزەرانی و تەندروستییەکی باشترە
زانایان و شاره‌زایانی بواری ده‌روونی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی هێمن و ئارامبه‌خشی نێوان هاوسه‌ران، ڕۆڵی گرنگی له پاڵپشتیكردنی یه‌كتری له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه و ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ سه‌رچاوه داراییه‌كان و خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانی خێزانی هه‌یه.
كیڤینگ لی و هاوڕێكانی له زانكۆی ماكاو بۆ هونه‌ره پراكتیكییه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 100 هه‌زار كه‌س له حه‌وت وڵات؛ ئێرله‌ندا، مه‌كسیك، ئه‌مه‌ریكا، كۆریای باشوور، چاینا و ئەندەنووسیا كردووه و ماوه‌ی 18 ساڵ چاودێریی بارودۆخ و لایه‌نی ده‌روونیان كردوون.
كیڤینگ لی و هاوڕێكانی له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، هاوسه‌رگیری نه‌كردن هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوون به خه‌مۆكی، به شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه به ڕێژه‌ی 79% به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه، تووشی خه‌مۆكی بوونه. هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كه‌دا خراوه‌ته ڕوو، ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی هاوسه‌ر و هاوژینه‌كانیان مردوون یاخود لێك جیا بوونه‌ته‌وه، به ڕێژه‌ی 64% به‌راورد به هاوسه‌ران دووچاری خه‌مۆكی ده‌بنه‌وه.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان نەکردووە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی له ئەمه‌ریکا، بەریتانیا و ئێرلەندا، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی زیاترە بە بەراورد بە وڵاتانی ڕۆژهەڵات به‌تایبه‌تی له کۆریای باشوور، چاینا و ئەندەنووسیا، مەترسییەکەش زیاتر بووە لە پیاوان بە بەراورد بە ئافره‌تان، هەروەها لەو كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی خوێندنی باشتریان بە دەست هێناوە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نزیکەی 280 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی خەمۆکی بوون، کە نزیکەی 5%ـی دانیشتووانی جیهان پێک دەهێنن.
تیمەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هاوسەرگیری سەرچاوەی خۆشگوزەرانییە، هاندەری ڕەفتاری تەندروستترە، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی خەمۆکی دەدات.
کارمێل هانان، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی لیمریک دەڵێت: بەشێکی زۆر لە توێژینەوەکان سوودەکانی هاوسەرگیری بۆ کۆمەڵگه و ئابووری و تاکەکان تاوتوێ کردووە. ئابووریناسان ئاماژەیان بەوە کردووە، پیاوانی كه هاوژینیان هه‌یه بەختەوەرترن.