ڕووسیا پەیماننامەیەکی هاوبەشی ستراتیجی لەگەڵ کۆریای باکوور مۆر کرد

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا یاسایەکی مۆر کرد کە تایبەتە بە پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیجیی تۆکمەی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور.

ئاژانسی هەواڵی ڕوسی تاس بڵاویک ردەوە، پەیماننامەکە لە 19ـی حوزەیرانی 2024 لە پیۆنگیانگ واژۆ کراوە و پوتینیش ڕەوانەی "ئەنجوومەنی دۆمای" ڕووسیای کردووە بۆ ئەوەی لە ـ15ی ئۆکتۆبەر پەسەند بکرێت.

لە پێشەکی پەیماننامەکەدا هاتووە؛ بەڵگەنامەکە لەگەڵ بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی گەلانی ڕووسیا و کۆریای باکووردا دەگونجێت و "بەشدارە لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی".

پەیماننامەکە بە تایبەت دیاری کراوە کە دەستبەجێ هاوکاری سەربازیی و هاوکاریی دیکە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی چەکداری هەر لایەنێک، بەپێی مادەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

جگە لەوەش، ئامانجی ڕێککەوتنەکە پەرەپێدانی هاوبەشییەکی هەمەلایەنەیە لەسەر بنەمای بنەماکانی ڕێزگرتنی یەکتر لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتان، یەکسانیی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.