سوپای ئەمەریکا هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی یەمەن

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم" ڕایگەیاند، بە فڕۆکە بۆمبارانی چەند ناوچەیەکی یەمەنیان کردووە.

فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا دەڵێت: هێرشێکی ئاسمانی وردمان بۆ سەر کۆگاکانی چەکی حووسییەکان و چەند ناوچەیەک لە یەمەن کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان بۆ سەر یەمەن لە نۆیەم و 10ـی مانگی تشرینی دوووەم کراون، کۆگای چەکە پێشکەوتووەکانیان کردووەتە ئامانج. 

باسی لەوەشکرد، ئامانج لە هێرشەکان لاوازکردنی توانای حووسییەکانە کە بووەتە هۆی هەڕەشە لە ناوچە هاوبەشەکان.

لە تشرینی دووەمی 2023وە حووسییەکانی یەمەن لە دەریای سوور هێرش دەکەنە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکان یان ئەو کەشتییە بازرگانانەی بەرەو ئیسرائیل دەڕۆن، وەک پشتیوانی لە غەززە و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین.

لە بەرامبەریشدا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی هێزێکی سەربازییان پێکهێنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی حووسییەکان، بە فڕۆکە چەندان هێرشییان کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی یەمەن و لەگەڵ کۆگای چەکە پێشکەوتووەکانیان.