زاخۆ..سبەی لە 6 کەمپی ئاواران سەرژمێریی دەکرێت

محەمەد تەییب، بەڕێوەبەری ئاماری زاخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە 6 کەمپی ئاواران سەرژمێریی دەکرێت، دەشڵێت: 868 کارمەند وەک بژمێر لە پرۆسەی سەرژمێریی زاخۆ بەشداریی دەکەن.
شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، محەمەد تەییب، بەڕێوەبەری ئاماری زاخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سبەی 17ـی تشرینی دووەمی 2024، لە زاخۆ بە 868 کارمەند، پرۆسەی کرداریی سەرژمێریی گشتی دەستپێدەکات، دەشڵێت: سبەی ئەو سەرژمێرییە لە 6 کەمپی ئاوارەکان دەبێت لە زاخۆ کە ئاوارەکانی شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری شنگال لێیان نیشتەجێن.