ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکووک گیانی لەدەست دا

عەمید محەممەد سەعید گورگانی، ئەفسەری باڵا لە پۆلیسی کەرکووک بە ڕووداوی هاتووچۆ لە نزیک گوندی حەساری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووک گیانی لەدەست دا.
درەنگانی شەوی یەکشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، عەمید سابیر، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: عەمید محەممەد سەعید گورگانی، ئەفسەری باڵای بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هۆکاری مردنی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ بووە لە نزیک گوندی حەساری گەورە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ بارهەڵگرێک پێکیان دادا، لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادە لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک.