عێراق: بە قاچاخبردنی زێڕ لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا ئاشکرا دەبێت
فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بە نووسراوێک داوامان لە محەممەد ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کردووە، لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر زێڕ لە ڕێگەی یەکێک لە فڕۆکەکانی سەر بەهێڵی ئاسمانی عێراقییەوە بکات."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "مادەی 14 بڕگەی یەکەم لە یاسای هەموارکراوی دەستەی دەستپاکی و قازانجی نایاسایی ژمارە 30ـی ساڵی 2011دا، دادوەری لێکۆڵینەوە دەبێت بەشی یاسایی دەستە ئاگادار بکاتەوە کاتێک لێکۆڵینەوە لە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی دەست پێ دەکات."
لە هەمان ماددە لە بڕگەی سێیەمیدا هاتووە "دادوەری لێکۆڵینەوە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستە هەڵیبژێرێت لێکۆڵینەوە تەواو دەکات، پێشکەشی یەکێک لە لێکۆڵەرانی بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستە یان یەکێک لە لێکۆڵەرانی فەرمانگەکانی بکات."
ئەمە لە کاتێکدایە، یەکێک لە فڕۆكەكانی هێڵی عێراقییە لە فڕۆکەخانەی بەغدا، یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە بڕی 13 کیلۆ زێڕی بە شێوەی سەبیکە پێ بوو، بەتەما بوو ەبەرەو تورکیا ئاودیویان بکات، بەڵام لە کاتی پشکنین پێی زانرا و دەستگیر كرا .