عێراقیەکانی دەرەوەی وڵات لە سەرژمێری بێبەش بوون

تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن عێراقی له تاراوگه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نامۆیه بێبه‌شكردنیانه له پرۆسەی سه‌رژمێری؛ ئه‌مه‌ش چه‌ندین پرسیاری لای چاودێران درووست كردووه، وێڕای چه‌ند پرسیارێكی دیكه‌ی نامۆ له فۆرمی سه‌رژمێریدا، به‌دیاریكراویش ئه‌وانه‌ی باس له ژماره‌ی ئامێره کارەباییە به‌كارهاتووه‌كانی خێزانه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د ناجی، چاو‌دێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "زیاتر له دوو ملیۆن عێراقی و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه سێ ملیۆنیش بن، تا ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، پێویست بوو حكوومه‌ت شوێنی ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه‌ی له سه‌رژمێریدا بكردبایه‌وه، كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقن." هەروا گوتیشی: "ئێستا ئێمه له ساڵانی حه‌فتاكان نین بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار له‌باره‌ی به‌فرگر و ته‌له‌ڤزیۆن و ساردكه‌ره‌وه‌مان لێ بكرێت، كه ئه‌وكات به‌ده‌ستهێنانیان سه‌خت بوو."
هه‌رچی وه‌زاره‌تی پلاندانانه، شاره‌زایانی پێشووی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ژماره‌یه‌ك هۆكار بۆ بێبه‌شكردنی ئه‌و عێراقیانه له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری هه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، له‌وانه‌ش تێچووی دارایی زۆر بۆ ئه‌و بابه‌ته.
سه‌میر خزر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئامار له وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق گوتی: "ئه‌زموونی ڕابردوومان له‌و بابه‌ته هه‌یه و به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووین، ئه‌ویش هه‌ندێك له‌و عێراقیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن خواستی خۆ تۆماركردنیان نییە، هه‌روه‌ها له هه‌موو وڵاتێكیش ئه‌وه هه‌یه كه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ته‌نها له‌ناوخۆ دەکرێت، چونكه تێچووی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن زۆره."
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی گرنگه له سه‌رژمێریی گشتی، سوودوه‌رگرتنه له‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنرن بۆ دانانی پلانی دوورمه‌ودا و ستراتیجی، بۆ ده‌رهێنانی عێراق له‌و واقعه نا سه‌قامگیره‌ی هه‌یه‌تی، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به لایه‌نی ئابوورییه‌وه هه‌یه.