رووماڵ

مەحموود محەمەد: کورد لە ناوچە کوردستانییەکان کەمبووەتەوە

تیمەکانی سەرژمێریی
تیمەکانی سەرژمێریی

کوردێکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێی وایە، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە بە ماددەی 140 ناسراون، زۆر کەمبوونەتەوە لە کورد و دەڵێت: لە دەرگای هەر ماڵێکی کورد دەدەی، منداڵێک و دوو منداڵی هەیە، بەڵام هەر ماڵە عەرەبێک 10 بۆ 15 سەر خێزانن.

مەحموود محەمەد، کوردێکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە گوندی گڵابات کە سەر ناحیەی جەبارەی سەر بە قەزای خانەقینە، بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد، ناوچە کێشە لەسەرەکان خاڵی بووە لە کورد، ڕێژەی کورد کەمبووەتەوە کە لە ئایندەدا کاریگەریی زۆری لەسەر پرسی کورد هەیە، دەشڵێت: کاتی خۆی لە دەرگەی هەر ماڵێکی کوردت دەدا، شەش حەوت تا 10 منداڵی تێدا بوو، ئێستا کە لە دەرگایان دەدەی، منداڵێک یا دوو منداڵی هەیە، بە پێچەوانەوە لە دەرگای هەر ماڵە عەرەبێک دەدەی کە هیچ مووچە و بژێوی ژیانی نییە، 10 بۆ 15 سەر خێزانن.