ڤیدیۆ.. سڕانه‌وه‌ی گوندێك له‌سه‌ر زه‌وی ببینه
به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رۆچوو و ده‌ریا نوقمی كرد
K24 – هه‌ولێر:
گوندێكی كه‌نار ده‌ریا له نه‌رویج، به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رۆچوو و ده‌ریا نوقمی كرد و شوێنه‌واری به یه‌كجاری سڕایه‌وه.
رۆژی (3ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، هاووڵاتییه‌كی نه‌رویجی به ناوی "جۆن ئیگل باكابری" له ماڵی خۆیدا له گونده‌كه، گوێبیستی هه‌ندێك ده‌نگی نامۆ بوو، كاتێك له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی كرد، تێبینی جوڵانی ستوونی كاره‌با و دارودرهختهكانی كرد.
ئه‌و هاووڵاتییه، كه بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی هاوینه گه‌ڕابوویه‌وه گونده‌كه‌ی، له رێی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و رووداوه‌ی تۆمار كردووه.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خانوو، دار و به‌رد و ته‌واوی گونده‌كه كه كه‌وتووه‌ته نزیك شاری "ئاڵتا" به‌ره‌و ده‌ریا ده‌خزێت و به‌ره به‌ره ئاو دایده‌پۆشێت.