محەممەد شیاع سوودانی فەرمان دەکات هێزەکانی سنوور بە چەکی پێشکەوتوو ئامادە بکرێن

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، فەرمان دەکات هێزە چەکدارەکانی سنوور، بە چەکی پێشکەوتوو ئامادە بکرێن، لەگەڵ دابینکردنی تەواوی داواکارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانیان.

پێنجشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، کاری تەکنیکی و کارگێڕی هێزەکانی سنوور لە دانانی تاوەر و کامێرا و هێزەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەوپەڕی ئامادەباشیدان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

دەشڵێت: ئەنجوومەنی وەزیران لەڕێگەی بڕیارە جیاوازەکانی، تەواوی پێداویستییەکانی چاککردنەوەی سنوور و گەرەنتی ئاسایشی سنووری دابین کردووە، بە تایبەت لە بارودۆخی ناجێگیریی ئاسایشی ناوچەکە.

نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە کۆمکاری عەرەبی، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکارەکە دەکات لەسەر ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل لە عێراقی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2024، حکوومەتی عێراقی داوایەکی ئاراستەی کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ کۆبوونەوەی لەبارەی ئەو هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە عێراقی دەکات.

نوێنەرایەتی هەمیشەیی عێراق لە کۆمکاری عەرەبی، داوایەکی فەرمی ئاراستەی کۆمکارەکە کرد بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی نوێنەرە هەمیشەییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە کۆمکارەکە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق.

دەشڵێت: ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل دوای ئەو داوایە دێت کە ئیسرائیل وەک نامە ناردوویەتی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش کە لە ڕێگەیەوە دەیەوێت هێرشەکانی لە ناوچەکە و عێراق فراوانتر بکات.