سەرۆک وەزیران لەبارەی کۆڕبەندی مێپس: بە هیوای دوو ڕۆژی پڕ گفتوگۆی بنیادنەر و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: خۆشحاڵم ئەم ساڵیش MEPSForum لە دهۆک، کۆمان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024،پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستی پێ کرد. مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش، گوتاری بەخێرهاتنی لە کۆڕبەندەکە پێشکەش کرد.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆڕبەندەکەوە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: خۆشحاڵم ئەم ساڵیش MEPSForum لە دهۆک، کۆمان دەکاتەوە. لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە.
هاوکات گوتیشی: بە هیوای دوو ڕۆژی پڕ گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا.
خۆشحاڵم ئەمساڵیش @MEPSForum لە دهۆک، کۆمان دەکاتەوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 22, 2024
لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە. بەهیوای دوو ڕۆژی پڕ گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕام. #MEPS24