رووماڵ

دەیڤد تەفووری: دۆخی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر باش بووه‌

دەیڤد تەفووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا-کوردستان
دەیڤد تەفووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا-کوردستان

سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا-کوردستان ستایشی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: لە 2003ـوە هیچ کەسێکی ئەمەریکیمان لێرە لە هەرێمی کوردستان لەدەست نەداوە.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، دەیڤد تەفووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا-کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دۆخی ئاسایش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دهۆک، هەولێر و سلێمانی بەهێزبووە و زۆر باش بووە. لەبیرت بێت، لە 2003 وە هیچ کەسێکی ئەمەریکیمان لێرە لە هەرێمی کوردستان لەدەست نەداوە. زۆر هەست بە باشی دەکەین لەبارەی ئاسایشی ئێرە.

ناوبراو باسی لەوە کرد، هەندێک جار گرووپە چەکدارەکان مووشەک ئاراستەی دامەزراوەکان دەکەن. هەندێک لەو هێرشە مووشەکیانە کاریگەرییان لەسەر وەبەرهێنانەکانمان هەبووە. 

گوتیشی: زۆر دڵخۆشین بەو ڕاستییەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشمەرگە و هێزەکانی پۆلیس کارێکی باش دەکەن بۆ سەقامگیری ئاسایش و کەمکردنەوەی هەڕەشەکان.