رووماڵ

ڕێبەر ئەحمەد: بۆ یەکەم جار داعش لەلایەن پێشمەرگەوە وەستێندرا

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پانێلی یەکەمی دووەم ڕۆژی، پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس24 لە دهۆک ڕایگەیاند: "پێشمەرگە دەستی کرد بە ڕووبەڕووبونەوەی داعش لەو شوێنانەی کە نزیکی دهۆک و هەولێر بوون، هەروەها بڕیاری دروست بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بڕیارێکی دروست بوو کە لەلایەن ئۆباماوە درا"، ئاماژەی بەوەشدا، "هێرشە ئاسمانییەکان زۆر کاریگەر بوون، دەمەوێت ئەوەش بڵێم، پێشمەرگە فاکتەرێکی سەرەکی بوو لە وەستاندنی داعش، چونکە گیانیان بەخت کرد، هەرچەندە چەکێکی کەمیان لەدەستدا بوو، بەڵام ئیرادەیان هەبوو، داعش لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبوونەوە، تاکە شوێن کە وەستێندران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بوو."