ڕێبەر ئەحمەد: دەبێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێک بخەینەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پانێلی یەکەمی دووەم ڕۆژی، پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس24 لە دهۆک، ڕایگەیاند "لە ماوەی ڕابردوودا دوو لیوای هاوبەشمان لە پێشمەرگە و سوپای عێراق پێک هێنا و هەروەها کاری باشمان کردووە و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیشمان کردووە لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە."
ئاماژەی بەوەش کرد "لە باشووری کەرکووک بۆشایی ئەمنیی زۆر هەیە لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە، ئەو ئاماژانەش ئەوەمان پێ دەڵێت، کە دەبێت هەماهەنگیی هەبێت لە نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. دەشبێت جارێکی دیکە پەیوەندییەکانمان ڕێک بخەینەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ناتوانین بەتەنیا ڕووبەڕووی تیرۆر ببینەوە، چونکە تیرۆر تەنیا لە عێراق نییە، بەڵکو لە سووریا و هەندێک وڵاتی دیکەش هەیە."