کونسوڵی ئەمەریکا لە مێپس وردەکاریی دوو کۆبوونەوەی ئابوورییان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئاشکرا دەکات

کونسوڵی ئەمەریکا لە مێپس
کونسوڵی ئەمەریکا لە مێپس

شەممە، 23-11-2024، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  (MEPS24) ئاماژەی بە خاڵە گرنگە بەدەستهاتووەکان لە کابینەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شییاع سودانی کرد. وردەکاری دەرئەنجامەکانی دوو کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی باڵا (HCC)ـی خستەڕوو، یەکەمیان لە 2023 و دووەمیان لە 2024، کە تەنها تەرخانکرابوون بۆ پرسە ئابوورییەکان.

بیتنەر ئاماژەی بەوە کرد "ئەم کۆبوونەوانە بوونە هۆی ڕێککەوتنی کرداری، لەوانە ڕێوشوێنەکان بۆ کەمکردنەوەی سووتاندنی گاز لە عێراق، باشترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبای ناوخۆیی، و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە وڵاتانی دراوسێ بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی. ئەم دەستپێشخەرییانە نەک تەنها دەرئەنجامەکانی تەندروستی گشتی لە ناوچە کاریگەربووەکان باشتر دەکەن بەڵکو هێمای قووڵی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەمریکا-عێراقن."

ناوبراو باسی لەوەش کرد "دانیشتنەکان ڕێگەیان بۆ ڕێککەوتنە بازرگانییە گرنگەکان خۆش کرد کە بازرگانی و هاوبەشی کەرتی تایبەتیان لە نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر کرد. ئەم هەوڵانە، بارودۆخی بنەڕەتی بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن دروست دەکەن، کە پێویستن بۆ ئاشتی درێژخایەن."