سبەی کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق کۆدەبێتەوە

کۆمکاری عەرەبی
کۆمکاری عەرەبی

کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی سبەی یەکشەممە لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی، بەسەرۆکایەتی یەمەن، لەسەر داوای عێراق کۆبوونەوەی نا ئاسایی دەکات.

حوسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی  عەرەبی دووپاتی کرده وه که کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی سبەی یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024،  لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی به سه رۆکایەتی یەمەن لەسەر داوای عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ده کات.

حوسام زەکی گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا، یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ دەکرێت سەبارەت بە هەڕەشە و گەفەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق لە مانگی ئەیلوولی ڕابردووەوە، بەپێی قسەی ئەو، ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل ڕاکێشانی ناوچەکەیە بۆ شەڕێکی فراوانتری هەرێمیی.

زەکی ئاماژەی بەوەشکرد کە "سکرتاریەتی گشتی کۆمکاری عەرەبی، داوایەکی عێراقی بۆ بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی پێگەیشتووە،  بۆ ڕاوێژکردن ئەو داوایە بۆ وڵاتانی ئەندامی عەرەبی دا نێردراوە و بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەکە لە بارەگای سکرتاریەتی گشتی" ڕێک بخرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە چەند وڵاتێک پشتگیری لە داواکەی عێراق دەکەن.

 
Fly Erbil Advertisment