هاتوچۆی هەولێر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە شەقامەکانی شاری هەولێر قەدەغە دەکات

هەولێر
هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ڕێکخستنی شەقامەکان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی چەند بڕیارێکیان دەرکردووە.

یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا ڕێکارەکانی ڕێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵییەکانی خستووەتە ڕوو.

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، لەپێناو ڕێکخستنی شەقام و کەم کردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتووچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەم بڕیارانەی دا.

1- قەدەغەی هاتووچۆی پایسکیل و مۆتۆرسیکل بەهەردووجۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای 120مەتری و 150مەتری.

2- قەدەغەی هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی قورس کەلەبواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەکار دەهێنرێن کەخێراییەکانیان لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک کەمترە لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری خێرا، بەڵکو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە .

3- قەدەغەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لەسەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر .

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت: هەرشوفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەی دەستی بەسەر دادەگیرێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment