کەشناسی: لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران بەردەوام دەبێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن؛ لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند. 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 25-11-2024، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان؛ بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەکەی زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکان تێکەڵەی بەفر و باران دەبارێت. لە کاتەکانی شەودا، کاریگەریی لاواز دەبێت، تەنها ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی  پارێزگای هەڵەبجە نەبێت، بە شێوەی نمە بارانی لاواز دەمێنێتەوە."

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کەشی سبەینێ سێشەممە، 26-11-2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک لە کاتەکانی بەیانی، پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەریی دابارین زیاد دەبێت بەرەو تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. پێشبینی بڕێکی باش بەفر  دەکرێت بە نزیکەی (8-10) سانتیمەتر، بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتدا، دواتر، کاریگەری لاواز دەبێت."

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 11 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى

سۆران:  13 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى