کۆمپانیاکان نابێت گه‌شتی تایف و ته‌بوك و كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده به عومڕه‌كاران بكه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان دەڵێت: هەر کۆمپانیایەک گه‌شتی شاره‌كانی تایف و ته‌بوك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده به عومڕه‌كاران بكه‌ن، دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
دووشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی داوەتە ئەو کۆمپانیایانەی بۆ گەشتی عەمڕە و حەج ڕێگەپێدراون کە، گه‌شتی شاره‌كانی تایف و ته‌بوك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده به عومڕه‌كاران نەکە‌ن، نەوەک دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
دەڵێت: له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌لارێدا نه‌بردنی پرۆسه‌ی عومڕه و پاراستنی شكۆی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه، هۆشداری توند ده‌دەینە هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان وه‌رگرتووه، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره‌كانی تایف و ته‌بوك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده به عومڕه‌كاران بكه‌ن، یاخود وه‌كو ریكلام بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن، چونكه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه‌ی كه عومڕه‌كاران ده‌یانه‌وێت زیاتر له شوێنه پیرۆزكان بمێننه‌وه.
دەشڵێت: هه‌ر بۆیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خۆیان له‌و كاره به دوور بگرن، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌و نیازه‌وه كاربكات تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.