ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی هێڵێکی پەیوەندی نیشتمانیی دا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کۆمپانیای "ڤۆدافۆن"ـی دەست نیشان کرد بۆ ئەوەی هێڵێکی پەیوەندی نیشتمانیی دابمەزرێنێت بە خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم.
سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، کۆ بووەوە.
ئەنجوومەنەکە لە کۆبوونەوی ئەمڕۆدا، کۆمپانیای "ڤۆدافۆن"ـی دەست نیشان کرد، بۆ ئەوەی دەست بکات بە دامەزراندنی هێڵێکی پەیوەندیی نیشتمانی بە خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەروەها وەزارەتی گهیاندنی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان ڕاسپارد.