نزیكه‌ی 1000 قوتابی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراون

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، سەدا سەدى قوتابییانی کەرکووک، شنگال، خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

سێشه‌ممه‌، 26ـی تشرینی دووه‌می 2024، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ ڕێژه‌ی 100%ـی قوتابییانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له‌ کەرکووک، شنگال، خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، قوتابییانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له‌ کەرکووک، شنگال، خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان كه‌ لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران، ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌زار قوتابی ده‌بن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له‌م باره‌وه‌ داوا لە سەرجەم وەرگیراوان دەکات دواى دۆزینەوەى شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى ڕێگەى زانکۆ  (regayzanko.com)پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بە مەبەستى ته‌واوكردنی مامەڵەى دەستبەکاربوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.