میسال ئالووسی: سەرۆک بارزانی دەتوانێت هەموو هێزە سیاسییەکان کۆ بکاتەوە

دامه‌زرێنه‌ری حزبی ئوممه‌ی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سەرۆك بارزانی دەتوانێت چارەسەری كێشەكان بكات و هەموو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كۆ بكاتەوە؛ ده‌شڵێت، میلیشیاكان ڕێگرن عێراق پێش بكه‌وێت و ده‌وڵه‌ت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه بنیات نانرێت.
سێشه‌ممه، 26ـی تشرینی دووه‌می 2024، میسال ئالووسی، دامه‌زرێنه‌ری حزبی ئوممه‌ی عێراقی له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی كوردستان24ـدا گوتی: میلیشياكان لە عێراق بۆ هێزە سیاسییەكان دەگهڕێتهوه و هێزە سیاسییەكانیش ئەم حكوومەتەیان پێكهێناوە، دەبێت خۆیان یەكلا بكەنەوە ئەوان حكوومەتن یان میلیشیاكان.
میسال ئالووسی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، به‌رده‌وام به دوای وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌گه‌ڕێت، كه ئاخۆ عێراق هێزی چه‌كداری هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تی، چ پێویست به میلیشیاكان ده‌كات؟ ئایا ده‌كرێت، حكوومه‌ت بڵێت بۆ خۆپاراستن پێویستی به میلیشیاكانه؟ كه نه‌خێر پێویستی پێیان نییه، به‌ڵكوو میلیشیاكان ڕێگرن عێراق پێش بكه‌وێت و ده‌وڵه‌ت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه بنیات نانرێت، هه‌ر بۆیه عێراق بووه‌ته ئه‌و ده‌وڵه‌ته شكست خواردووه.
دامه‌زرێنه‌ری حزبی ئوممه‌ی عێراقی سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه له كۆڕبه‌ندی مێپس2024ـدا پێشكه‌شی كرد، جه‌ختی كرده‌وه، پێشنیازەكەی سەرۆك بارزانی "بۆ گفتوگۆی ئاشتی و پارێزگاریكردن لە ئاشتی كۆمەڵایەتیی و بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسیی له عێراق"، واقیعی و فەلسەفی بوو. گوتیشی: سەرۆك بارزانی دەتوانێت چارەسەری كێشەكان بكات و هەمووان كۆ بكاتەوە، چونكه په‌یامه‌كه‌ی بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بوو.