كه‌شناسی: تا سبەی بەفر بارین بەردەوام دەبێت

بەفر بارین
بەفر بارین

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێـت، تا سبەی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامی دەبێت، لەگەڵ نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان.

سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێـت، پێشبینى دەکرێ ئەو شەپۆلە باران بارینەى کە ئەم ئێوارەیە دەستى پێکردووە، لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت بە شێوەى نمە باران و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مام ناوەند لە ناوچەى جیا حیا تا نیوە شەو، پاشان لە سەنتەرى شارەکان کۆتایی دێت،بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نمە باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت بە شێوەى پچڕ پچڕ تا سبەى بەیانى ڕۆژى چوار شەممە بەردەوام دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت و پلەی گەرمی لە هەولێر 13 سیلیزی و حاحی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەشی پێشبینی  بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای سبەی چوارشەمەی بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت: ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت و پلەی گەرمی بە نزیكەی 2 بۆ پلە دادەبەزن و لەناوچە سنوورییەكان دادەبەزێت بۆ سفر، هەروەها خێرای با مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەی لە دابەزینە و مەودای بینین 8 بۆ 9 كم دەبێت.
ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفر و باران لە هەرێمی كوردستان كردووە و پلەكانی گەرما روویان لە دابەزین كردووە.