سێ بەڕێوەبەرایەتی دیكەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان دەكرێنەوە
محەمەد شوكری: ئامانجمان ئەنجامدانی زۆرترین پڕۆژەیە
K24 - ھەولێر
بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ وەبەرھێنەران و كەمكردنەوەی رۆتین، سێ بەڕێوەبەرایەتی دیكە وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان دەكرێنەوە.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند، بە ئامانجی فراوانكردن پڕۆژەكان و كەمكردنەوەی رۆتین، سێ بەڕێوەبەرایەتی نوێ لە زاخۆ و ھەڵەبجە و سۆران دەكەنەوەو راستەوخۆش سەر بە دەستەی وەبەرھێنان دەبن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەیانەوێ پڕۆژەكانی وەبەرھێنان لەو شوێنانە زیاتر و فراوانتر بكەن، لەھەمانكاتدا ئەو ھەنگاوە دەبێتە ھۆی ئاسانكاری بۆ وەبەرھێنەرانی ئەو ناوچانە.