سبەی وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری عێراق لەسەر ڕەوشی سووریا ئامادەی پەرلەمان دەبن

لەسەر داوای سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ڕەوشی سووریا و ڕووداو و پێشهاتە نوێکانی ناوچەکە، وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری عێراق دەچنە پەرلەمان.
یەکشەممە 1ـی کانووی یەکەمی 2024، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ئاشکرای کرد، سبەی دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی و سوپاسالار و چەند فەرماندەیەکی سەربازیی، لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەبن بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەر هەڕەشە و مەترسییەک کە لە سووریاوە ڕوو لە عێراق بکات، ئەو کۆبوونەوەیەش بە داوای کەریم ئەلمحەمەداوی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ڕێک دەخرێت.
شه‌ممه، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، گرووپه چه‌كداره‌كانی ته‌حریر شام "به‌ره‌ی نوسره" و ئه‌وانی دیكه، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، توانیویانه فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرووپه چه‌كداره‌كان كه له لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، شاری مهعهڕهتو نوعمانیان كۆنترۆڵ كردووه دوای ئه‌وه‌ی سوپای حكوومه‌تی سووریا به‌ره‌و شاری خان شه‌یخوون پاشه‌كشه‌یان كردووه.