سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ دهكهن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دهكهن؛ هاوكات جەختی لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دهكهنهوه.
دووشهممه، 2ـی كانوونی یهكهمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
باڵیۆزی ڕووسیا پیرۆزباییی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و جەختی لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا کردەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئاڵۆزی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.