هەواڵگریی ئەمەریکا: حزبوڵلای لوبنانی خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە

چەکدارانی  حزبوڵلای لوبنانی
چەکدارانی حزبوڵلای لوبنانی

هەواڵگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، حزبوڵلای لوبنانی دەیەوێت تواناکانی بەهێز بکاتەوە و ژمارەیەک چەکداری نوێی وەرگرتووە. 

چوار سەرچاوەی هەواڵگریی ئەمەریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە "بەهۆی گورزە سەربازییەکانی ئیسرائیلەوە تواناکانی حزبوڵلا بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەیان کردووە، ئەو ڕێکخراوەش هەوڵی بەهێزکردنەوەی تواناکانی دەدات."

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری ئەو سەرچاوانەوە، باسی لەوەش کردووە "حزبوڵلا لە یەک دوو هەفتەی ڕابردوودا دەستی بە وەرگرتنی چەکداری نوێ کردووە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی لە ڕێگەی سووریاوە بەدەست گەیشتووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئەو ڕێکخراوە هەوڵی خۆ بەهێزکردنەوە دەدات."

بە گوتەی سەرچاوەکانی ڕۆیتەرز "حزبوڵلای لوبنانی ئاگربەستی بۆ کڕینی چەکی زیاتر و ڕاهێنان بە چەکدارە نوێیەکانیان قۆستووەتەوە."