تەلەفزیۆنی سووریا: گرووپە چەکدارەکان چوونە نێو دووەم گەورەترین شارۆچکەی حەما

چەکدارانی بەرەی تەحریر شام
چەکدارانی بەرەی تەحریر شام

تەلەڤزیۆنی سووریا بڵاوی کردەوە، چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و گرووپەکانی هاوپەیمانی، چوونە نێو شارۆچکەی سەلەمییە.

پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، تەلەڤزیۆنی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە، چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی چوونەتە نێو شارۆچکەی سەلەمییە کە دووەم گەورەترین شارۆچکەی سەر بە حەمایە کە ئەمڕۆ کەوتە دەست چەکدارانی بەرەی تەحریر شام پاش کشانەوەی سووپای سووریا.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5-12-2024، فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕی نێوان سەربازەکانمان و گرووپە تیرۆریستییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان لە نێو ڕیزەکانی هێزەکانماندا، ئەم گرووپانە توانیان بچنە ناو شاری حەما، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە."

هاوکات ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چوونه‌ته‌ ناوه‌ندیی شاری حه‌ما و كۆنترۆڵیان كردووه‌، به‌مه‌ش چواره‌مین گه‌وره‌ترین شاری سووریا كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانیان.