پەیوەندییەکان لە حەلەب هێرشی کرایە سەر و پچڕا
کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سووریا ڕایگەیاند: هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر تۆڕی پەیوەندییەکان لە پارێزگای حەلەب و بەهۆیەوە پەیوەندییەکان پچڕان.
پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سووریا ڕایگەیاند: هێرشێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر تۆڕی پەیوەندییەکان لە پارێزگای حەلەب و بەهۆیەوە پەیوەندییەکان پچران، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە سەختەیە کە باکووری سووریای گرتووەتەوە.
پاشنیوەڕۆی هەینی ڕابردوو، 29ـی تشرینی دووەمی 2024، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نێو پارێزگای حەلەب و لەگەڵ سوپای سووریا ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە، لە ئەنجامدا بەشێک لە گەڕەکەکانی پارێزگاکە و ناوچەکانی دەورووبەری پارێزگاکەیان کۆنترۆڵ کرد.
چوارشەممەی ڕابردوو، 04-12-2024، ڕامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە میانی بەشداریی لە بووڵتەنی کاتژمێر 01:00ـی کوردستان24؛ ئاماژەی بەوە دا "ژمارەیەک گرووپی چەکداری سەر بە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پشتیوانییان دەکات، لە حەلەب تاوانی جەنگیان بەرانبەر بە هاووڵاتییانی کورد ئەنجام داوە"." گوتیشی، "ئەو گرووپانە هاووڵاتییانی کورد ناچار دەکەن ئاوارەی عەفرین و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی تورکیا ببن بۆ ئەوەی بڵێن بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.