فەرماندراوە حەشدی شەعبی لەسنوور بکشێتەوە

حەشذی شەعبی
حەشذی شەعبی

دوای  ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری سەربازی سووپای  سووریا هاتنە نێو خاکی عێراق، ڕاستەوخۆ لەلایان سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانییەوە فەرمان بە هێزەکانی حەشدی شەعبی کرا بکشێنەوە، بۆ ئەوەی هیچ گرژییەک لەنێوان هەردوولا روونەدات.

پەیامنێری کوردستان 24 رایگەیاند" لەسەر سنوور کە سووپای عێراق و حەشدی شەعبی لێیە، فەرمانکراوە  حەشدی شەعبی بکشێتەوە، لەدیوی سووریا بارەگای تەحریر وشامی لێیە، لەبارەی ژمارەی دروستی ئەم سەربازانەش زانیاری جیاواز هەیە، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی سەربازەکان نزیک دەبێتەوە لە 1600 کەس، سەرجەمیان سەرباز وئەفسەری سووپای سووریان، بەشێکی دیکە فەرمانبەرن، ژمارەیەکی زۆرکەم لەوانە چەکیان لەلابووە، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنیان بە خاکی عێراق چەکەکانیان ڕادەستی سووپای عێراق کردووە"

وەک پەیامنێری کوردستان 24 باسیکرد، لەئێستادا سووپای عێراق دەیەوێت سنوورەکان لەژێر کۆنترۆڵی خۆی بێت.