هونەرمەند ئەیمەن زێدان: پڕ بەدەمم ئەڵێم هەڵەبووم پشتیوانی بەشار ئەسەدم کرد
ئەیمەن زێدان، هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمایی سووریا، لە پەڕەی خۆی لە ئینستاگرام، نووسیویەتی: "پڕ بەدەمم ئەڵێم، من چەند هەڵەبووم، ڕەنگە ئێمە دیلی ترس بووبین، یان ڕەنگە ئێمە ترسمان لە گۆڕانکاریی هەبووبێت، چونکە پێمان وابووە دەبێتە هۆی خوێن ڕشتن و ئاژاوە، بەڵام ئێستا لەگەڵ پیاوانێک دەچینە قۆناغێکی نوێ، کە بەبڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی و لێبووردەییەوە خواستی یەکبوونەوەی گەلی سووریایان هەیە".
سوپاس بۆ بوونت هەست دەکەم ترس و وەهمەکانم بڵاودەکەمەوە... بە بوێری، داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوەی دەمبینی و بیرم لێدەکردەوە.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا ئەو هونەرمەندە گوتی: "داوای لێبوردن دەکەم، چونکە ترس و خەیاڵەکانم بڵاو کردووەتەوە".
یەکشەممە، 8-12-2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، توانییان دیمەشق کۆنترۆڵ بکەن، بەشار ئەسەدیش ناچار بەهەڵاتن بکەن، کە ماوەی 24 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوەیە.