دواجار شوێنی بەشار ئەسەد ئاشکرا بوو

ڕووسیا مافی پەنابەری بە ئەسەد و خێزانەکەی داوە

بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی
بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی

سەرچاوەیەک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرملن) ئاشکرای کرد، بەشار ئەسەد سەرۆکی هەڵاتووی سووریا خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ و مافی پەنابەرێتیان پێ دراوە.

ئاژانسی تاسی ڕووسی لە زاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی کرملن ئاشکرای کرد، بەشار ئەسەد و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی گەیشتوونەتە ڕووسیا و بە هۆکاری مرۆیی مافی پەنابەرێتی بە ئەسەد و خێزانەکەی دراوە.

پێشووتریش، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، سەرۆکی پێشووی سووریا، بەشار ئەسەد دەستی لە پۆستەکەی کشاندووەتەوە و بۆ ئەوەی بە ئاشتییانە دەستاو دەستی دەسەڵات بکرێت، وڵاتەکەی بەجێ هێشتووە .