کوردستان24 دەچێتە نێو زیندانی سیدنایا لە دیمەشق

پەیامنێری کوردستان24 لە زیندانی سیدنایا لە دیموشق
پەیامنێری کوردستان24 لە زیندانی سیدنایا لە دیموشق

پەیامنێری کوردستان24 لە دیمەشق دەچێتە نێو زیندانی ترسناکی سیدنایا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و ڕاستییەکانی نێو ئەو زیندانە ئاشکرا دەکات.

دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنوەر عەبدولـلەتیف، پەیامنێری کوردستان24 چووە نێو زیندانی پڕ مەترسیی سیدنایا لە دیمەشق و گواستیەوە کە، لە هەر ژوورێکی بچووکی زیندان زیاتر لە 50 کەس زیندانیی کراون لە کەشێکی زۆر خراپ و پیس، لەو کاتەشدا هەزاران کەس هاتوونەتە نێو زیندانەکە و بەدوای کەسوکارەکانیان دەگەڕێن.

ئافرەتێکی لەنێو زیندانەکە کە بەدوای کەسوکاری دەگەڕا، بۆ کوردستان24 گوتی: 11 ساڵ بەر لە ئێستا بێ ئەوەی هیچ تاوانێکی هەبێت، هاوسەرەکەمیان دەستگیریان کرد، ستەمیان لێکرد، من لە دوێنێوە دەگەڕێم، زۆرێک لە زیاندانییەکانم بینی کە ئازاد بوون و هەڵاتن، دەڵێن لە ژێر زەویین، بەڵام هیچ نابینین.

کەسێکی دیکە دەڵێت: بەدوای براکەم دەگەڕێم، من 7 ساڵ لەو زیندانە بەندکرابووم، هیچ  کەسی دیکەمان نەدۆزیوەتەوە، دەڵێن شوێنی نهێنی هەیە.

پەیامنێری کوردستان ئاشکرای دەکات، کەسوکاری زینداوایی کراون داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن هێزێکی تایبەت بنێرن بۆ دۆزینەوەی زیندانیان، سەرباری ئەوەش هەزاران هاووڵاتیی سووریا لەنێو زیندانەکە بەدوای کەسوکارەکانی خۆیان دەگەڕێن.

هاووڵاتییەک گوتی: سێ ڕۆژە بەدوای براکەم دەگەڕێم، یەکێکی دیکەش گوتی: براکەم لەو زیندانەیە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین زیندانییەکان بدۆزێتەوە، زیندانەکە لە سێ بەش پێکهاتووە.

هاووڵاتییەکی دیکە گوتی: هەندێک لە زیندانییەکانم بینی، گوتیان کەسوکاری تۆمان دیووە لەو زیندانە، من چاوەڕوانی دۆزینەوەی 11 زیندانی کراوم کە کەسوکاری خۆمن.