زیندانیکراوێکی سیدنایا بۆ کوردستان24: حەوت ساڵ لەو زیندانە بووم
کوردستان24 وەک یەکەم میدیای کوردستان چووە نێو زیندانی پڕ مەترسی سیدنایا لە دیمەشق و نهێنییەکانی ئەو زیندانییەی ئاشکرا کرد.
کوردستان24 وەک یەکەم میدیای کوردستان چووە نێو زیندانی پڕ مەترسی سیدنایا لە دیمەشق، هاووڵاتییان بەدوای سۆراغی زیندانیکراوە نهێنییەکان دەگەڕان، پێیان وایە ئەوان لە ژێر زەمینی شاراوەن، زیندانیکراوێکی ئەو زیندانەش بۆ کوردستان24 گوتی: حەوت ساڵ لەو زیندانە بووم، ئەو شوێنە زۆر خراپ و پیسە و مرۆڤ ناتوانێت تێدا بژیت، گوتیشی: دەڵێن زیندانیی نهێنی لەنێو ئەو زیندانە پڕ مەترسییە هەیە، هێندە دەگەڕێین، هیچ نادۆزینەوە.