کوردستان24 دەچێتە نێو کەناڵی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆی فەرمی سووریا
کوردستان24 وەک یەکەم دامەزراوەی میدیایی لە کوردستان، دەچێتە نێو کەناڵی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆی فەرمی سووریا کە خزمەتی بە سیاسەتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەکرد، ئێستا کەناڵ و ڕادیۆکە کەوتە دەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و لە ڕۆژانی ئایندە دەست بە پەخشی ئاسایی دەکەنەوە بۆ خزمەتی سووریا.
دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنوەر عەبدولـلەتیف، پەیامنێری کوردستان24 لە دیمەشق، چووە نێو کەناڵی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆی فەرمی سووریا کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەستی بەسەرداگرتووە و دەیەوێت لە ڕۆژانی دادێ دەست بە پەخشەکانی بکات بۆ خزمەتی سووریای نوێ دوای بەشار ئەسەد.
کارمەندێکی ماکیاژی بێژەرەکانی کەناڵەکە بۆ کوردستان24 گوتی: لەماوەیەکی نزیکدا دەست بە پەخشەکەمان دەکەینەوە.