ئۆپۆزيسیۆن لێبووردنی گشتیی بۆ سه‌ربازانی سوپای سووریا ده‌ر ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌ریی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لێبووردنی گشتیی بۆ سه‌رجه‌م سه‌ربازانی سوپای حكوومه‌تی سووریا ده‌رده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت گیانیان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك پارێزراوه.
دووشه‌ممه، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌ریی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڕیاری لێبووردنی گشتیی بۆ سه‌رجه‌م سه‌ربازانی سوپای حكوومه‌تی سووریا ده‌ركرد و جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو سه‌ربازانی سووری كه به شێوه‌ی ئیلزامی له ڕیزه‌كانی سوپادا له ئه‌ركدا بوونه، گیان و ژیانیان پارێزراو ده‌بێت له هه‌موو هێرش و هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژییه‌ك.
دووشه‌ممه، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فەرماندەیی گشتیی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا زنجیره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت به "تۆڵه‌كردنه‌وه، جلولهرگی ئافره‌تان، نان و كاته‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه" ده‌ركرد.
فەرماندەیی گشتیی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ڕایگه‌یاندووه، هه‌ر هه‌ڕه‌شه و هه‌وڵێك بۆ پاكتاوكردنی حیساباته‌كان، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی زیندانی ده‌كاته‌وه كه ماوه‌كه‌ی له ساڵێك كه‌متر نابێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بۆ هیچ كه‌س نییه داوای تۆڵه‌ی خوێنی "شه‌هیدان" بكات، شه‌هیدان گیانی خۆیان بۆ ئازادی و ڕزگاری نیشتمان به‌خت كردووه، ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی وشه‌ی "تۆڵه‌كردنه‌وه" به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.