پێنتاگۆن: پەیاممان بە تەحریر شام داوە
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا"پێنتاگۆن" ڕایدەگەیەنێت: پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەرەی تەحریر شام نییە و لەڕێگەی لایەنی دیکەوە پەیامیان بەو بەرەیە داوە.
دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا"پێنتاگۆن" ئاشکرای کرد، 75 پێگەی داعشیان لە ناوەڕاستی سووریا بۆردوومان کردووە، ئەو وەزارەتە دەڵێت: نابێت چەکی کیمیایی بکەوێتە دەستی ئەوانەی ڕەنگە بەکاری بهێنن.
پێنتاگۆن ئاماژە بەوە دەکات، پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ تەحریر شام نییە، بەڵکو لەڕێگەی لایەنەکانەوە پەیامیان بە تەحریر شام داوە، دەشڵێت:هیچ پلانێکمان بۆ دووبارە بڵاوەپێکردنی هێزەکانمان لە سووریا نییە.