وەزارەتی دەرەوەی عێراق: سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەین
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەین بۆ سەر ئەو ناوچەیەی کەوتووەتە نێوانمان لەگەڵ سووریا لە جۆلان و دەورووبەری، دەڵێت: ئەوە پێشێلی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیاڕە نێودەوڵەتییەکانە.
دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایی دەربڕیووە لەوەی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوچەیەکی نێوان عێراق و سووریا لە جۆلان و ناوچەکانی دەورووبەری، دەڵێت، ئەوە پێشێلی یاسای نێودەوڵەتییە و دووپات لەوە دەکاتەوە کە دەبێت، ڕێز لە سەروەری سووریا بگیرێت و پارێزگاری لە ئارامی و سەقامگیریی و یەکپارچەیی خاکەکەی بکرێت، هاوکات ڕێگریی لەهەر دەستووەردانێکی دەرەکی بکرێت تێیدا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین، بەرپرسیارەتی بگرێتە ئەستۆ بۆ سەرکۆنە کردنی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل و ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریی لەو هێرشانە بگرنە بەر کە بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و سووریای بۆ قۆستووەتەوە.