هێزە چەکدارەکانی سووریا لەنێو شارەکان دەچنە دەرەوە
سەرچاوەیەک لە هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕایگەیاند: فەرماندەی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کردووە هێزەکانیان لەنێو شارەکان بکشێنەوە و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ شوێنیان بگرنەوە.
سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان لەنێو شارەکان دەکشێنەوە و پۆلیس و ئاسایش شوێنیان دەگرنەوە، ئەو ڕێکارانەش لە کاتێکدا دێت کە محەمەد بەشیر لە بەیاننامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: ڕاسپێردراوە بۆ سەرۆکایەتی کردنی حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریادا تاکوو 1ـی ئاداری 2025.
بەشیر سەرۆکایەتی حکوومەتی ڕزگارکەر دەکات کە ئۆپۆزسیۆن بەر لە هێرشەکانی 12ـی ڕۆژەی بۆ سەر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەستییان پێکرد و کۆتاییان بە دەسەڵاتەکەی هێنا.
چاوەکان لەسەر قۆناغەکانی ئایندەی سووریان لەگەڵ ئەو توانایانەی لایەنەکان هەیەتیان بۆ هێنانە کایەی ئارامی و سەقامگیریی بەردەوام و دامەزراندنی بنەماکانی دەوڵەت کە گرەنتی یەکپارچەیی خاکی سووریا بکات.