ژاپۆن؛ دەوامی ڕۆژەکانی هەفتە لە کەرتی گشتیدا کەم دەکاتەوە
ڕاگری تۆكیۆ پێشنیاز ده‌كات، وه‌كوو به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ هاندانی "نه‌وه خستنه‌وه"، فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتیی له پایه‌ته‌خت له بری پێنج ڕۆژ، چوار ڕۆژ ده‌وام بكه‌ن.
سێشه‌ممه، 10ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یۆریكۆ كویكی، ڕاگریی تۆكۆی پایه‌ته‌ختی ژاپۆن له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ژاپۆندا پێشنیازێكی خسته به‌رده‌م حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومی له كه‌رتی گشتیدا له پایه‌ته‌خت له بری پێنج ڕۆژ، چوار ڕۆژ ده‌وام بكه‌ن.
یۆریكۆ كویكی داوای كردووه، پێشنیازه‌كه‌ی له نیسانی داهاتوودا جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، مه‌به‌ستیه‌تی ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر دواخستنی نه‌وه‌خستنه‌وه‌دا كه دۆسیه‌یه‌كی كۆنی ژاپۆنییه‌كانه، زاڵ بن. هاوكات له پێناو ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ژاپۆنی بكرێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیاتر فره‌یی و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.
پێشتر شیگیرۆ ئیشیبا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن دابه‌زینی تێكڕای نه‌وه‌خستنه‌وه و له‌دایكبوونی له ژاپۆن به "باری له‌ناكاوی هێواش" ناو بردبوو و به‌ڵێنی دابوو له‌پێناو هاندانی دایك و باوكانی ژاپۆنی، كاته‌كانی كاركردن له دامه‌زراوه‌كانی وڵات كه‌م بكاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن پێی وابوو، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دایكانه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كانیان له كاردان، بۆیه ترسیان له نه‌وه‌خستنه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ هه‌یه.