محه‌مه‌د حاجی: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
وه‌ڵامدانه‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به ئاراسته‌ی رێككه‌وتن هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حاجی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكوومه‌تی بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24دا گووتیشی: حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌نجام و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به ئاراسته‌ی رێككه‌وتن هه‌یه، هه‌روه‌ها رێگریش له هه‌مان كاتدا هه‌یه.