هێمن سەید موراد: هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی قەدەغە کران
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو پشتگیری جووتیاران کار ئاسانی بۆیان، هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی ڕاگیران.
چوارشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، تایبەتبە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و پشتگیری برا جووتیارەکان، هاوردەکردنی بەرهەمی "قەرنابیت، شێلم، کەلەرم، کاهوو، پەتاتە و چەوەندەر" هاوردەکردنیان قەدەغەکران تا ساڵی داهاتوو، تاکوو بەرهەمی ناوخۆ بە بازاڕ بکرێت و پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ دەشڵێت: "ئەو جووتیارانەی ئەمساڵ کە بەرهەمی کشتوکاڵییان هەبوو بە دوور بوون لە زیان، ئەویش بەهۆی ئەو پشتگیرییەی حکوومەتی هەرێم بۆ جووتیاران بۆ ڕێگریی کردن لە هاوردە و هەناردەکردن کار ئاسانی بۆیان تاکوو بایەخی زیاتر بە کشتوکاڵ بدەن."